كوردیو
رووداوێکی هاتوچۆ لە ناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار روودهدات و زیانی ماددی لێدهكهوێتهوه.
له روداوێكی دهگمهندا، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار له كهلار هاوڵاتییەک نەخۆشێکی گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام لە پەشۆکاویدا کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە یەکێک لە پایەکانی بینای نەخۆشخانەکەدا.
بهپێی زانیارییهكان، دوای رووداوەکە شۆفێرەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەستبەسەر کراوە و پاشان ئازادکراوە.