هادی عەلی : حكومەت ستەمێکی گەورە وناڕەوا دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هادی عەلی : حكومەت ستەمێکی گەورە وناڕەوا دەکات

ماوەی دوو مانگە حكومەتی هەرێم موچە بەشێوازی لێبڕینی %21 دابەش دەكات و ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروست كردووە، لەبارەیەوە سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، لەبری بڕینی دوو موچە و سێ موچە، حكومەتی هەرێم دێت لە موچەی فەرمانبەرانی راستەقینە دەبڕێت.

هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند : نوێنەری حکومەت راشکاوانە دەڵێت زیاتر لە (٦٧) ھەزار کەس دو موچە و سێ موچە وەردەگرن.

هادی عەلی وتیشی :حکومەت لەبری ئەوەی بڕیاری راگرتن و بڕینی موچە زیادەکانی ئەمانە بدات، دێت ستەمێکی گەورەوناڕەوا دەکات و لەسەدا 21 لە موچەی فەرمانبەرانی راستەقینە دەبڕێت.

 

هه‌واڵی گرنگ