كوردی‌و
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ پێشكه‌شكردنی فۆرم بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكان دیارینه‌كراوه.
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،" ئێستا قوتابیان سه‌رقاڵی پێشكه‌شكردنی ئیعتیراز(په‌ڵپ)ن بۆ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م، بۆیه هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی واده‌ی پێشكه‌شكردنی فۆرم بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكان دیارینه‌كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،"وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه تا چه‌ند ده‌توانێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ماهه‌نگی بكات، وه تا چ رێژه‌یه‌ك زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌توانن قوتابی وه‌ربگرن له هه‌موو به‌شه‌كان،ده‌شڵێت" پێشبینی ده‌كه‌م ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی بوێت تا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه".
له‌باره‌ی پێدانی نمره به قوتابیانی پۆلی 12 رایگه‌یاند،"وه‌كو بریار هیچ بریارێك نییه نمره‌ی 40 بكرێته 50، ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه ته‌ندروستییه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمدا هات قسه‌مان له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردووه، به‌ڵام شتێك نییه به‌ناوی بڕیاره‌وه"
وتیشی،" داوامان كردووه تا چه‌ند ده‌تواندرێت هاوكاری قوتابیان بكرێت ئه‌وانه‌ی كه یه‌ك وانه‌یان هه‌یه یان بۆ نموونه سێ وانه كه‌وتووه، وانه‌یه‌كی نزیكه له ده‌رچوون بۆی بكرێته به 50 بۆئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو له هه‌مان دوو وانه بخوێنێت و تاقیكردنه‌وه له سه‌رجه‌م وانه‌كان نه‌كاته‌وه".
ده‌شڵێت،" ئێمه رێكاری ئاسانكردنی پرۆسه‌كه‌مان گرتووه‌ته به‌ر، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین رێژه‌یه‌كی زۆری قوتابیان دهربچوێنین، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی زانستی و بارگرانی بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان چونكه توانای وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌مووه قوتابییانه‌یان نییه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی دابه‌زینی توانای زانستی ، چونكه كلتورێك دروستده‌كرێت كه كار ئاسانی بۆ قوتابی ده‌كرێت و پاڵی پێوه ده‌نرێت بۆئه‌وه‌ی ده‌ربچێت".
روونیشیكرده‌وه،" ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه هاوسه‌نگی رابگیرێت له‌نێوان پێویستی كوالێتی زانست له هه‌رێمی كوردستان و به ره‌چاوكردنی بارودۆخی قوتابی ئه‌و بریارانه ده‌ربچێت، شتێك نه‌بێت به‌بێ ره‌چاوكردنی واقیعی ئێستای كوردستان".