كوردی‌و
بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات و دەنگ لەسەر ڕاپۆرتی لێژنەی شارەوانی بدات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 15-9-2020 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند،"سبەینێ چوارشەممە 16-9-2020 كاتژمێر 10:30ی پێشنیوه‌ڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر له دیوانی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 80ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا دەنگ لەسەر ڕاپۆرتی لێژنەی شارەوانی دەدرێت کە تایبەتە بە پەسەندكردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان شاری هەولێر".
روونیشكراوه‌ته‌وه، "لەم دانیشتنە ڕاپۆرتی لێژنەی شارەوانی سەبارەت بە پەسەندكردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان شاری هەولێر كە بە نووسراوی پارێزگاری هەولێر بە ژمارە 1974 لە ڕێکەوتی 8-9-2020 ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كراوە، لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومنەوە دەنگی لەسەر دەدرێت".
غازی عه‌لی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به (كوردی‌و)ی راگه‌یاند: "ماوەیەك بوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تووشبوونی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و چەند ئەندامێكی دیکەی ئەنجوومەنی پارێزگا، كۆبوونەوە ئاساییەکان ئەنجام نەدەدران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" به‌هۆی چوونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له به‌ره‌ی توركمانی و دیارینه‌كردنی هیچ جێگرێك تا ئێستا، بۆیه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان په‌یوه‌ست بوو به چاكبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كان".