ئەمریكا چەك و ئۆتۆمبێلی سەربازی دەداتە پێشمەرگە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا چەك و ئۆتۆمبێلی سەربازی دەداتە پێشمەرگە


ئەمرۆ سێ شەممە 15-9-2020 باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق سەردانی فێرگەیەكی لە وەزارەتی پێشمەرگە كردو ژمارەیەك چەك وئۆتۆمبێلی سەربازی كە پێشتر ئەمریكا رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی كردبوون بەسەر كردەوە و كەرەستەكانی بەرفەرمی رادەستی وەزارەت كردن.
دواتریش لە لایەن خۆیەوە شۆرش ئیسماعیل وەزیری كاروباری پێشمەرگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "سوپاسی ئەمریكا دەكەین كە بەردەوام پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كردوە لە رابردوودو لە ئێستاداو لە داهاتوشدا هەر هاوكاریمان دەكات و لە رابردوشدا بە هاوكاری ئەمریكا پێشمەرگە توانی ترسناكترین گروپی تیرۆیستی داعش تیك بشكێنێت."

وەزیری كاروباری پێشمەرگە وتیشی" كاروانی چاكسازی بەردەوامەلە ناو وەزارەتی پێشمەرگەو لە ئێستادا حەوت لیژنە دروست كراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا هێزێكی نیشتمانی یەكگرتوو دروست دەبێت لەژێر سەركردایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان."
شۆرش ئیسماعیل راشیگەیاند" لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراقدا پەیوەندیەكی باشمان هەیە چونكە ئێمە بەشێكین لە عێراق و عێراقیش بە بەشێك لە خۆمان دەزانین و هەمیشە هەوڵمانداوە پەیوەندیەكانمان باشتر بكەین و لە ئایندەشدا جیاوازیەكان چارەسەر دەكەین."

 

هه‌واڵی گرنگ