سه‌رۆك وه‌زیران لەبارەی گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاكان روونکردنەوە دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سه‌رۆك وه‌زیران لەبارەی گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاكان روونکردنەوە دەدات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە پۆستە باڵاکانی حکوومەت روونکردنەوە دەدات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، گۆڕانکارییەکان بەپێی بنەما ئیداری و یاساییەکان کراون و بەشێک لەو کەسانەی لە پۆستەکان لادراون، ماوەی یاسایی کارکردنیان لەو پۆستانە تەواو ببوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 15 ی ئه‌یلولی 2020 ، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا،كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، رۆژی دووشەممە چەند گۆڕانکارییەکی پێویستی لە چەند پێگەیەکی ئیداریی گشتیی وڵاتدا، کردوه و ئەو کەسانەی بۆ پۆستەکان دەستنیشان کراون، لە هەمان دامودەزگا کاریان کردووە یان کەسانی تایبەتمەند بوون بەو پۆستانە و دەستپاکیی و ئەزموونیان و راگرتنی هاوسەنگیی نیشتیمانیش لە دەستنیشانکردنیان، لەبەرچاو گیراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو ، ئەو گۆڕانکارییانەی ئه‌نجام دراوه‌ کە بەشێک لە لایەنەکان رەتیان کردووەتەوە و پێیانوایە بە دابەشکاریی تائیفی و حزبی دانراون، ”پێویستە ئەو لایەنانە دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌و دەنگۆیەی كه‌ بڵاوی دەکەنەوە،هه‌روه‌ها پێویسته‌ پشت بە زانیاریی دروست ببەستن، ئەوکات ئێمە بە جددی لێکۆلێنەوە دەکەین“.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ دووشەممە 14 ی ئه‌یلول ، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند گۆڕانکارییەکی لە پۆستە باڵاکانی حکوومەتەکەی کرد و بڕیاریدا چەند کەسێکی دیكه‌ لەو پۆستە باڵایانەدا دابمه‌زرێنێت.

هه‌واڵی گرنگ