لەسەر گەندەڵی گەشتی دەرەوەی وڵات لە نەجمەدین كەریم و راكان جبوری قەدەغەدەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر گەندەڵی گەشتی دەرەوەی وڵات لە نەجمەدین كەریم و راكان جبوری قەدەغەدەكرێت


لەسەركەیسی گەندەڵی و بە هەدەردانی زیاترلە 57ملیار دینار دەستەی نەزاهە دۆسیەی هەریەكەلە پارێزگاری پێشووی كەركوك و جێگرەكەی دەجوڵێنێت و دادگاش گەشتی دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەغە دەكات.


جوان حەسەن ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەلێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیوی راگەیاند" لەسەر كەیسی گەندەڵی و دیارنەمانی زیاترلە57ملیاردینار كە بۆنۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكانی كەركوك تەرخان كرابوو دەستەی نەزاهە ئەو دۆسیەی جوڵاندوە لەئێستادا دادگا گەشتی دەرەوەی وڵات لەهەریەكە لە نەجمەدین كەریم پاریزگای پێشووی كەركوك و راكان جبوری جێگرەكەی قەدەغە كردوە"

وتیشی" ئەمە جاری یەكەم نیە ئەو كارە بكرێت بەڵكو ئەمە سێیەمین جارە هەرجارەش ئەو دووكەسە لەرێگەی پارێزەرەكانیانەوە دۆسیەكەیان  دواخستوە و لەئێستاشدا  راكان جبوری گەشتی دەرەوەی ولاتی كردوە  ئەگەری ئەوە هەیە ئەمجارەش دۆسیەكە چارەسەربكریت و  دواتریش راكان جبوری بگەریتەوە بۆ عێراق"

جوان حەسەن ئاماژەی بەوەشدا" لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسەدا 20 فەرمانبەری دیكەش لەو دۆسیەدا تێوە گلاون و سەرەتاش ئەو كەسانە بانهێشتی لێپرسینەوە دەكرێن و دواتریش داگا لەبارەی دەستگیركردن یان نەكردنیانەوە بریار دەدات"

 

هه‌واڵی گرنگ