ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات: 31 خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ پاڵاوتوه كه 12 لەو كەسانە ژنن.
سامان ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەمرۆ دوا ڕۆژەی پیشكه‌شكردنی سیڤیه و تا ئێستا 31كەس سیڤیان پێشكه‌شكردووه.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمان ئاشكراشی ده‌كات: لەو 31 هاووڵاتییەی سیڤییان پێشكەش كردووە 12یان ژنن و 19یان پیاون و لە سەرجەم پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستانن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەر بە پەرلەمانی كوردستانە، لە ماوەی ڕابردوو ئاگاداری بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە لەلایەن پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەنرا چونكه واده‌ی یاسایی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه به‌سه‌ر چوبوو.