دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 14ی 9ی 2020، بۆریی ئاوی ئیفراز سێ کە قەبارەکەی مەتر و نیوێکە شکا، به‌م هۆیە چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بوون.
له‌م باره‌یه‌وه ئاری ئه‌حمه‌د بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر به كوردیوی ڕاگه‌یاند: دوو تیم بە بەردەوامی کار لەسەر چاککردنەوەی بۆڕییەکە دەکەن، کارەکان باش بەڕێوەچوون، تا ئێستا %50 ی پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه‌كه ته‌واو بووه، گه‌ر تیمه‌كان به‌م شێوه‌یه له كاره‌كان به‌رده‌وامبن، ئه‌وا به‌یانی ئێواره ئاو ده‌گاته‌وه ئه‌و ماڵانه‌ی به‌م هۆیه‌وه ئاویان بڕابوو.
له‌باره‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی به‌هۆی شكانی بۆریه‌كه‌وه ئاویان بڕابوو به‌رێوبه‌ری ئاوی هه‌ولێر گوتی: نزیكه‌ی 10 گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه بێ ئاو بوون، ئه‌وانیش گه‌ڕه‌كه‌كانی (ڕاپه‌رین و فه‌رمانبه‌ران و 159ی گوڵان و هه‌ولێری نوێ و سێبه‌ردان و 5حه‌سارۆك...)بوون.
پرۆژەی ئاوی ئیفرازی سێ لە رۆژێکدا 200 ملیۆن لیتر ئاو بۆ هەولێر دابیندەکات و رۆژی 14ی ئه‌م مانگه، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی شەقامی هەولێر - گۆپاڵ، بۆرییەکە شکا و بەهۆیه‌وه چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بوون.