لەبارەی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم ڕەخنە لە مسته‌فا كازمی دەگیرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم ڕەخنە لە مسته‌فا كازمی دەگیرێت

ئەندامێكی ئینجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناردنی پارە بۆ هەرێم لەلایەن مسته‌فا كازمی هۆكاری ئەو كێشەیە كه‌ بۆ موچەی فەرمانبەرانی عێراق دروستبووە .

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 15 ی ئه‌یلولی 2020 عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، "یاسای قەرز كە پێشتر لە لایه‌ن پەرلەمانه‌وه‌ پەسەندكرا، موچەی فەرمانبەرانی لە مەترسی دوورخستەوە تا كۆتایی ئەمساڵ و پێویست بە هیچ قەرزێكی دیكە ناكات".

عەبدولهادی سەعداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "پاش ڕەزامەندی لەسەر ئەو قەرزە، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی دامەزراندن و ناردنی پارەی بۆ هەرێم دەركردووە، ئەوەش كورتهێنانی لە بودجەی دیاریكراو بۆ موچەی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دروستكرد".

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ دووشەممە 14ی ئەیلول لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبو، "فشارێكی گەورە لەسەر وەزیری دارایی عێراق هەیە بۆ ئەوەی 2 تریلیۆن دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات".

هه‌واڵی گرنگ