وابڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی بودجه‌ی عێراق بكریت.
به‌پێی زانیاریه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی تایبه‌ت به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه‌ی فیدراڵی عێراق، ده‌خرێنه به‌رباس.
دوێنێ حكومه‌تی عێراق، پڕۆژه بودجه‌ی 2020ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق كرد، كه تایبه‌ت بوو به بودجه‌ی 3 مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ.