سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەنشینی دەستگیركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەنشینی دەستگیركرا

 

 

بەفەرمانی راستەوخۆی سەرۆك وەزیران، سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەنشینی عێراقی دەستگیركرا.

بەپێی هەواڵێكی سۆمەرییە نیوز، ئەمڕۆ لەشاری بەغدا (ئەحمەد ساعیدی) سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەشینی عێراق دەستگیركراوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە سبەینی لە دادگا لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەشینی بكرێت لەسەر دۆسییەی گەندەڵی، بەڵام زانیاری زیاتر نەخراوەتەڕوو.

ئەمەو دەستگیركردنی ساعیدی لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ لەسەر فەرمانی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیران ژمارەیەك گۆڕانكاری ڕوویدا، یەكێكیش لەوان دەستەی خانەنشینی بوو.

هه‌واڵی گرنگ