كۆچەر : عێراق قەرزی دەرەكی ناكات، پارەی بۆ مووچە لەبەر دەستە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆچەر : عێراق قەرزی دەرەكی ناكات، پارەی بۆ مووچە لەبەر دەستە

 

 

بەمەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنان لە بودجەی ئەمساڵ، عێراق توانیویەتی قەرزی ناوخۆیی بكات و چارەسەری كێشەی مووچەی پێ‌ بكات.

(جەمال كۆچەر) ئەندامی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كوردیو وتی، پێدەچێت بەغدا پارەی تەواوی لە قەرزی ناوەخۆ دەستكەوتبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی ئەمساڵ، بۆیە پێویستی بە قەرزی نێودەوڵەتی نابێت.

ناوبراو وتیشی، مەرجەكانی بەنكی نێودەوڵەتی و سندوقی دراو زۆر سەختن، بۆیە ئەو پێنج ملیار دۆلارەی كە بڕیاربوو عێراق قەرزی بكات، لە ئێستادا نایكات.

جێگەی باسكردنە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی پەتای كۆڕۆنا خەریك بوو لە عێراق كێشەی دابەشكردنی مووچە سەرهەڵبدات، بەڵام حكومەتی بەغدا ڕێو شوێنی تەواوی گرتەبەرو مووچەی وەكو خۆیی و لەكاتی خۆی دابەشكرد، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ لەهەرێمی كوردستان تەنها سێ‌ مووچە بە لێبڕینی (21%) دابەشكراوەو هێشتا ڕوون نییە حكومەت كەی مووچەی مانگی چوار دابەش دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ