ترامپ : ڤاكسینی كۆڕۆنا 20 رۆژی تر ئامادە دەبێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ترامپ : ڤاكسینی كۆڕۆنا 20 رۆژی تر ئامادە دەبێت

 

 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ڤاكسینی كۆڕۆنا بەم نزیكانە ئامادە دەكرێت و بەنەخۆشخانەكان دەگات.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیا بۆ ئاژانسی (ئای بی سی نیوز) وتی، لەماوەی (20) رۆژی داهاتوودا ڤاكسینی كۆڕۆنا ئامادە دەبێت و دەگاتە نەخۆشخانەكان.

ئەو وتی، پێشتر باسی ئەوەكرابوو كە ڕەنگە ڤاكسینی كۆڕۆنا چند ساڵێكی پێویست بێت، بەڵام ئێستا دەڵێین: چەند هەفتەیەكی تر دەگات.

چەند رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا داوای كردبوو ویلایەتەكان ئامادەكاری بكەن بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی كۆڤید – 19 بە شێوەیەكی بەرفراوان.

هه‌واڵی گرنگ