گوشراوی میوە باشترە، یان میوەكە وەكو خۆی ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گوشراوی میوە باشترە، یان میوەكە وەكو خۆی ؟؟

 

 

ئایا خواردنەوەی پەرداخێك ئاو میوەی گوشراوی تازە بەمەبەستی پڕكردنەوەو دەستەبەركردنی پێداویستی ڤیتامینی رۆژانەمان، رێگەیەكی باشە ؟؟ ئایا ئەمە تا چ رادەیەك كاریگەری لەسەر ئاستی شەكری خوێن و ئەنسۆلین هەیە ؟؟

ئاو میوەی گوشراوی تازە بۆ ئەو كەسانەی، كە زۆر بەچڕی لە ئەركدان و بۆ ئەوانەشی، كە هەوڵدەدەن خواردنی تەندروست و سرووشتی بخۆن، بە رێگەیەكی گونجاوو باش بۆ پاشەكەوتكردنی كات و دابینكردنی پێداویستی ڤیتامینی رۆژانە لێی دەڕواندرێت. 

ئەمە وێڕای ئەوەی، كە ئاو میوە پەیوەندی بە دابەزاندنی كێش و پاككردنەوەی جەستەوە هەیە.

هەموو میوەیەك فرووكتۆزی ناسراو بە شەكری خوێنی تێدایەو هیچ زەرەرو زیانێكی نییە مەگەر تا ئەو كاتەی لە رێژەی پێویستی كالۆری رۆژانە تێببەڕێت، چونكە میوە نەشكاوو قاشنەكراوەكان ریشاڵەیین و ئەو شەكرەشی تێیدایە لە خانەكانی میوەدا هەن.

هەربۆیە كۆئەندامی هەرس كاتێكی دیاریكراوی پێویستە بۆ ئەوەی ئەم خانانە لێكهەڵبوەشێنێت و شەكری خوێن«فووكتۆز تێكەڵ بە خوێن بكات، بەڵام هەمان شت بۆ ئاومیوە گوشراوەكان راست نییە.

 

هه‌واڵی گرنگ