كوردی‌و
هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێران له وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كانیان له شه‌قامێكی شاره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه و هۆشداریش له سزادانیان ده‌دات.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه،" ئاگاداری سەرجەم شوفێران و خاوەن ئۆتۆمبێل و پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی کە دەکەونە سەر شەقامی 40 مەتری کەوا شێوازی ڕاگرتنی ئوتومبیلەکان لەکاتی نمایش بۆ فرۆشتن دەبێت لەناو پیشانگاکان بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" پێویسته راگرتنی ئۆتۆمبیله‌كان بەشێوەیەک بێت نەبێتە هۆی بەرتەسک کردنەوەی شەقامەکە، وە نابێت لایەکی ئوتومبیلەکان لەناو شەقام و لایەکەی تریش لەناو پیشانگا بێت،به‌پێچەوانەوە هەر ئۆتۆمبێلێك بەو شێوەیە بێت کە لە وێنەکە دیاریکراوە تووشی سزدان دەبێتەوە بەبری 30 هه‌زار دینار".