كوردی‌و
وەزارەتی رۆشنبیری بە کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی جارێکی دیكه کەناڵی (تەلەفزیۆنی یەکگرتوو دوو)ی داخسته‌وه، به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌و بریاره هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی نییه.
مامۆستا حه‌مزه موحه‌ممه‌د به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی U2tv ی تایبەت بە بانگەوازو پەروەردە له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،" له 14-9-2020 رێنمایی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌رچووه و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری هه‌ولێره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و كه‌ناله‌كه‌ی ئێمه داخراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،"به‌پێی بریار و رێنماییه‌كانی خۆیان هیچ پالپشتێكی یاساییان نییه كه كه‌ناڵه‌كه‌یان داخستووه، هه‌روه‌ها دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك و پالپشتێكی یاساییشیان له په‌رله‌مان نییه".
روونیشیكرده‌وه،"بریاره‌كه بۆماوه‌ی 72 كاتژمێره، له‌مرۆدا پارێزه‌ری خۆمان گرتووه له‌سه‌ر ئه‌و بریاره‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هه‌م له‌سه‌ر بریاره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری هه‌ولێر".
له‌باره‌ی هۆكاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه‌شه‌وه رایگه‌یاند،"له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی خێرخوازیمان هه‌بووه بۆ مزگه‌وت و ماڵی خوا بریاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه‌یان داوه،خۆزگه عه‌داله‌ت هه‌بێ له داخستنی كه‌ناڵه‌كان، له‌كاتێكدا رۆژانه و شه‌وانه ده‌بینین ده‌یان كه‌ناڵی دیكه بانگه‌واز بۆ كاری خێرخوازی بۆ هه‌ژاران به‌جۆری دیكه بۆ شتی تر ده‌كه‌ن و تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه بڵێت پشتی چاوتان برۆیه".
مامۆستا حه‌مزه ئه‌وه‌شی خسته‌روو،"ئه‌مه ته‌نها له مانگی (2)ی ئه‌مساڵه‌وه بۆ دوه‌مجاره له‌سه‌ر بانگه‌واز بۆ مزگه‌وت ئه‌م كه‌ناڵه‌مان داخراوه، پێشتر به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی هه‌میشه‌ییه‌وه كه‌ناڵه‌كه‌یان داخستووه".
وتیشی"له مانگی (3)ی ساڵی 2016ه‌وه مۆله‌تی هه‌میشه‌ییمان هه‌یه و بیانوویان نییه، به‌ڵام ئێسته بانگه‌واز بۆ مزگه‌وت و ماڵی خوا ده‌كه‌نه بیانوو و وه‌ك سزادان له دژمان به‌كاری ده‌هێنن".