میدیاكانی عێراق لە زاری چه‌ند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردەوەته‌وه، چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی پزیشكێكی ده‌رمانساز له ناوچه‌ی مه‌نسوڕیه، سێ كه‌سیان كوشتوه كه باوك و دایك و كچێك بون کوردن، تاوانه‌كه‌ش له‌رێگه‌ی چه‌قۆوه ئه‌نجامدراوه و باوك و كچه‌كه‌یان سه‌ربڕیوه و دایكه‌كه‌شیان به‌چه‌قۆ كوشتوه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندووه، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە تیرۆریستی نەبووە، بەڵکو ئەوانەی چوونەتە سەر ئەو ماڵە و ئەو کردەوەیان کردووە دز بوون، ئامانجی دزیكردنیان هه‌بووه، بۆیه دوای ئه‌و تاوانه و كوشتنی ئه‌و خێزانه، سه‌روه‌ت و سامانی ماڵه‌كه‌یان دزیوه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا باس دەکرێت "شیلان تاقانەی دایک و باوکی بووە و، خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازییە، له بەغدایە لە ساڵی 2016 و دانیشتوی مەنسوریەی ئەو شارەیە، دەرمانسازبو لە شاری پزیشکیی بەغدا لە بەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.
ژنی ماڵه‌كه‌ش ناوی عالیه ره‌شیده و پزیشكی ده‌رمانسازه و پێشتر پله‌ی شاره‌زای هه‌بوه له دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاینی خێرخوازیدا كاری كردوه، ماوه‌ی دوو ساڵیشه خانه‌نشین بووه، پیاوه‌كه‌ش ناوی دارا ره‌ئوفه.
دوای ئه‌م رووداوه هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، تەرمەکانیش رەوانەی دادپزیشکی کراون