كوردی‌و
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر له‌باره‌ی چاككردنه‌وه‌ی هێلی سه‌ره‌كی ئیفراز 3 رایده‌گه‌ینێت: کارکردن به شه‌و و رۆژ بەردەوامە لە پڕۆسەی چاککردنەوه‌ی بۆرییه‌كه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16-9-2020 له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه،"هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه کە کارکردن بەردەوامە بەشەو رۆژ و بە چڕی لە پڕۆسەی چاککردنەوەی هێلی سەرەکی ئیفرازی 3".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" هەرکاتێک تەواو بوو وێستگەکانمان کاردەکەنەوە و ئاو دەگەرێندرێتەوە بۆ هاوڵاتییانی ئازیز".
لای خۆشییه‌وه ئاری ئه‌حمه‌د بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر به (كوردی‌و)ی ڕاگه‌یاند:"كاركردن لە گواستنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز سێ بەردەوامە، بەڵام بەھۆی زه‌حمه‌تی و قورسی كارەكە تا ئێستا نەتوانراوە تەواو بكرێت".
وتیشی،" 60%ی كاره‌كان ته‌واو بوون و پێشبینی ده‌كه‌م بۆ سبه‌ینێ نیوه‌رۆ ئاو بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ماڵانه‌ی كه چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی شكانی بۆرییه‌كه‌وه بێ ئاو بوون."
پرۆژەی ئاوی ئیفرازی سێ لە رۆژێکدا 200 ملیۆن لیتر ئاو بۆ هەولێر دابیندەکات و رۆژی 14ی ئه‌م مانگه، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی شەقامی هەولێر - گۆپاڵ، بۆرییەکە شکا و بەهۆیه‌وه چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بوون.