دوای عەلی حەمە ساڵح ، پلانی فراكسیۆنی گۆران لەپەرلەمان گۆڕانی بەسەردا دێت؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای عەلی حەمە ساڵح ، پلانی فراكسیۆنی گۆران لەپەرلەمان گۆڕانی بەسەردا دێت؟


دوای دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح لە سەرۆكایەتی فراكسیۆنی گۆران، لە نێو فراكسیۆن پەرلەمانتار دابان محمد بۆ سەرۆكی فراكسیۆن هەڵبژێردرا.

ئەم گۆڕانكاریە لە كاتێكدایە لە نێو خۆی بزوتنەوەی گۆڕان بۆچوونی جیاواز و دژ بەیەك سەبارەت بە بەشداری و مانەوەی بزوتنەوەكە لە كابینەی حكومەتی هەرێم هاتۆتە ئاراوە .

بەشدار بوون لەم كابینەیە و هەماهەنگی فراكسیۆنی گۆڕان لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی بۆ پرسە جیاوازەكان لە سەردەمی سەرۆكایەتی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح بوو.

بە پێی زانیارییەكان ، كوتلەی پەرلەمانی گۆران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، وەك ناڕیزایی دەڕبڕین لە مانەوەی بزوتنەوەكەیان لە كابینەی حكومەتدا پەیوەندی خۆیان لەگەڵ گۆڕان هەڵپەساردووە ، بۆ پلانی نوێی كاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ، كوردیو پەیوەندی بە پەرلەمانتار دابان محمد كرد ، ناوبراو رایگەیاند جارێ هیچ لێدوانێك نادات.

بزووتنەوەی گۆران لەلایەن بەشێك لە لایەنگرانییەوە رەخنەی نزیكبوونەوەیان لەپارتی لێگیراوە ، بەشێوەیەك بە هۆكاری رازیبوونیان بە لێبرینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەزانن كە پۆستی وەزیری دارایی و ئابووری لەلایەن ئاوات شێخ جەنابی سەر بە بزووتنەوەكەیان بەرێوەدەبرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ