په‌روه‌رده‌ی عێراق واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان دیاریدەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌روه‌رده‌ی عێراق واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان دیاریدەكات

 لەبەیاننامەیەكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رۆژی ده‌ستپێكردنی خولی دوه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله‌ ناكۆتاكانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ساڵی خوێندنی 2019-2020 دیاریكرد.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژە بەوەدەكات: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ساڵنامه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كان رۆژی 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020 تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دوه‌می پۆله‌ ناكۆتاكانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

رونیشیكردۆتەوە كە سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌و خشته‌ی تاقیكردنه‌وانه‌ی داده‌نرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك كه‌ دوری نێوان كورسیه‌كانی خوێندكاران له‌یه‌كتر ده‌بێت پارێزراو بێت و ده‌مامك و ده‌ستكیشیش له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ به‌كاربهێندرێت.

هه‌واڵی گرنگ