ئەستێرەی بواری هونەری فیلم ، جاكی چانی چینی دوای ئەوەی بەلەمەكەی وەردەگەرێت لە رووداوێكی خنكان رزگاری دەبێت.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە وڵاتی چین بڵاویان كردەوە ، لەكاتی سەرقاڵیان بە وێنەگرتن بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێك لەنێو ئاو ، جاكی چان دەكەوێتە نێوان بەردێك و بەلەمەكەی و چەند چركەیەك لەژێر ئاو دەمێنێتەوە.
وەك لە ناوەرۆكی هەواڵەكان هاتووە ، هەستم بە هێزێكی خوایی كرد بۆ ئەوەی رزگارم بێت لەو دۆخە قورس و كارەساتە ، كاتێك بەلەمەكەم لەخۆم دوورخستەوە ئەوەندەم زانی لەژێر دەستی تیمی رزگاركەربووم.
نوسیویانە ، جاكی چانی تەمەن (66) ساڵان زیاتر لە (40) چركە لەنێو ئاودابووە و دوای رووداوەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە.