بكوژانی خێزانە كوردەكەی بەغدا دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بكوژانی خێزانە كوردەكەی بەغدا دەستگیركران


دەزگای هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی لەوەزارەتی ناوخۆی عێراقی.رایدەگەیەنیت دوو كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدا دەستگیركردوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا، رایگەیاندووە، دوو كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی ئەو خێزانە كوردە، دەستگیر كردووە.

هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بكوژەكان لە گەڕەكی زڕاعەی ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا دەستگیر كراون و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و لەدانپیانانەكەدا ئاماژەیان بەوەداوە ویستویانە دزی لەو خیزانە كوردە بكەن"
جێگەی ئاماژەیە شەوی رابردوو 15-9-2020، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی دارا رەئوف لە ناوچەی مەنسوڕ لە بەغدا و خۆی و هاوسەرەكەی و شیلانی كچیان سەر بڕیوە.

 

هه‌واڵی گرنگ