دوای حەوت مانگ رێگای موسڵ - دهۆك بەرووی گەشتیاران كرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای حەوت مانگ رێگای موسڵ - دهۆك بەرووی گەشتیاران كرایەوە

 

دوای حەوت مانگ لە داخستنی رێگای سەرەكی موسڵ - دهۆك بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆی شارەكان ، رێگاكە بەرووی گەشتیاران كرایەوە.

پەیامنێری كوردیو لە دهۆك رایگەیاند ، بەبریاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆك هاتنە ژوورەوەی گەشتیاران لە موسڵەوە بۆ شارەكە كراوەتەوە.

وتیشی : " بریارەكە ئۆتۆمبێلی گەورەی گەشتیاری و گرووپی گەشتیاری ناگرێتەوە ، تەنها ئۆتۆمبێلی بچوك دەگرێتەوە و رێگاكە كراوەتەوە".

قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەكانی هەرێم و خوارووی عێراق لە مانگی رابردووەوە كەوتۆتە واری جێبەجێكردنەوە بەڵام بەهۆی تەشەنەكردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك بریارەكە دواكەوت، ئێستاش رێگاكە بەرووی گەشتیاران لەسەر ئاستی شارەكانی هەرێم و خوارووی عێراق كراوەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ