"فرەبازنەیی لە هەڵبژاردن مەترسی هەیە لەسەر كورد لە كەركوك"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"فرەبازنەیی لە هەڵبژاردن مەترسی هەیە لەسەر كورد لە كەركوك"

ئەندامێكی ئەنجومەنی پەكخراوی پارێزگای كەركوك بۆ كوردیو دەلێت ئەگەر هەڵبژاردن فرەبازنەبێت ئەوا كورد زیانێكی زۆر دەكات و دەنگێكی زۆری لێ دەفەوتێت و دەنگەكانیش بۆ نەتەوەكانیتر دەروات نوێنەری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكەركوك كەم دەبێتەوە.

جوان زەنگەنە ئەندامی  ئەنجومەنی پەكخراوی پارێزگای كەركوك و سەرۆكی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا لە (كوردیو)ی راگەیاند: ئەگەر ئەمجارە هەلبژاردن فرە بازنەییبێت یاخود تاك بازنەییبێت كورد زۆربەی كاتەكان زیانی بەركەوتووە چونكە یەك لیست نەبووە نەیتوانیوە كۆدەنگیەكی كوردیانە لە كەركوكدا هەبێت دور لە ئینتیمای حیزبیانە وابكات دەنگەكانی كەركوك و كورد نەفەوتێت ،ئەگەر ئێستاكە ببێتە فرە بازنەیی ئەوا بێ گومان ژمارەیەكی زۆر دەنگیتریش دەفەوتێت زیاتر لە ساڵانی پێشوو ئەمەش وادەكات

ناوبراو بۆ (كوردیو) وتیشی :كەركوك جیاوازە لەگەل ناوچەكانیتردا یاخود لە ناوچە دابراوەكان جیاوازە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمیی كوردستاندا چونكە ئەگەر دەنگی كورد لێرە بفەوتێت ئەوا نەتەوەكانیتر دەیبات واتە رێژەی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كە نوێنەرایەتی كەركوك بن كەم دەكات بەڵام بەپێچەوانەی كەركوك لەهەرێمیی كوردستان هەر لایەنێكی حیزبی دەنگەكەی كەم بكات ئەیوا بۆ لایەنێكیتری حیزبی كوردی دەچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد:بۆیە ئەم فرەبازنەییە ئەمجارە ئەگەر بێت و كۆدەنگیەكی كوردی نەبێت یەك لیستی نەبێت كەوا بكات دەنگەكان پەرتەوازە نەبێت و هەموو دەنگەكان بگەرێتەوە بۆ یەكتری كورد زەرەرێكی گەورە دەكات لەكەركوكدا .

هه‌واڵی گرنگ