ئەم گرتە ڤیدیۆییە ببینە كە پەخشی كەناڵیكی لەسەر راگیرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم گرتە ڤیدیۆییە ببینە كە پەخشی كەناڵیكی لەسەر راگیرا

تەلەفزیۆنی (یەكگرتوو دوو) لە پەیجی فەرمی كەناڵەكە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژە بەوەدەكات لەسەر ئەم گرتە ڤیدیۆییە كە بانگەوازكردنە بۆ مزگەوتێك لە شاری هەڵەبجە بەبریارو رێنمایی وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی كەنالەكە راگیراوە.

پێشتر مامۆستا حه‌مزه‌ موحه‌ممه‌د به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی U2tv ی تایبەت بە بانگەوازو پەروەردە له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ ماڵپه‌ری (كوردیو)ی راگه‌یاند" ‌ له‌ 14-9-2020 رێنمایی له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌رچووه‌ و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری هه‌ولێره‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ و كه‌ناله‌كه‌ی ئێمه‌ داخراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا"به‌پێی بریار و رێنماییه‌كانی خۆیان هیچ پالپشتێكی یاساییان نییه‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان داخستووه‌، هه‌روه‌ها دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت كه‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك و پالپشتێكی یاساییشیان له‌ په‌رله‌مان نییه‌".

لەم لینكەی خوارەوە گرتە ڤیدیۆییەكە ببینە/

https://www.facebook.com/137588463078049/videos/631974857508956/UzpfSTEwMDAwMDMyMTYyNTQ4MTozNDY1NzAwMDgzNDUwNjc4/?eid=ARBXt4NoQqvlTNmonNtMTb0a7a5LW7h4mFvQpkAdMbYNL4R0ahfyjbllzRpv_wfJ6wH36z_2PAP0KqNV 

هه‌واڵی گرنگ