هەواڵگری عێراق دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری داعشی راگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەواڵگری عێراق دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری داعشی راگەیاند

هەواڵگریی عێراق، دەستگیركردنی 10 تیرۆریستی داعشی لە سنووری پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان، كردووە..

بەپێی راگەیەندراوێكی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە تیایدا هاتووە : هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، 10 تیرۆریستیان لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووە و كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر و بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوبوون ،ئەو 10 تیرۆریستیەی كە دەستگیركراون بەناوی جیاجیا وەك چەكدار لە بەناو دیوانی جوند لە ویلایەتەكانی دیجلە و نەینەوا سەربە داعش كاریان كردووە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: ئەو دەستگیركراوانە لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا دانیان بەوە داناوە كە سەربە رێكخراوی داعشن و بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان، كردووە ، دوای وەرگرتنی وتەكانیشیان، دەستگیركراوەكان بە ئامانجی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا، رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

 

هه‌واڵی گرنگ