وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی دایه‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی دایه‌وه‌

ئاگرین عەبدوڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، وه‌ڵامی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی دایه‌وه‌و گووتی: له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێوه‌ 89 پڕۆژه‌ به‌ گوژمه‌ی 45 ملیار دینار جێبه‌جێ كراون.

ئاگرین عەبدوڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، زیاتر گوتی: لە ماوەی 70 رۆژدا لە 19 زۆندا بە بەهای 42 ملیار دینار 79 پڕۆژە جێبەجێ كراون سه‌رجه‌میان لە بواری رێگاوباندا بوون، گوتیشی: سەرۆكی لیژنەی ئاوادانكردنەوە لە پەرلەمانی كوردستان بەبێ زانیاری قسەی لەسەر پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە كردوە.

كۆنگره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ هات دوێنێ په‌رله‌مانتار (هاوڕێ مه‌لا ستار)، سه‌رۆكی لیژنەی ئاوەدانکردنەوه‌ ڕایگه‌یاند: حكومه‌ت 425 رۆژه‌ له‌ په‌رله‌مان متمانه‌یان وه‌رگرتوه، له‌ ‌ماوه‌ی ئه‌و 425 رۆژه‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ 425 بلۆكی له‌سه‌ر یه‌ك دانه‌ناوه‌.

هه‌واڵی گرنگ