باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو ده‌كه‌ن، له داهاتوویه‌كی نزیك زیاتر ده‌بێ و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه، بۆ نه‌هێشتنی گرژییه‌كان و چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 16 ی ئه‌یلولی 2020 داڤید
فریدمان باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل له دیداریكی تایبه‌تدا به كه‌ناڵی "سكای نیوز" ی ڕاگه‌یاندوه، واژووكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و به‌حرێن، ده‌رئه‌نجامی دانوستاندن و گفتوگۆیه‌كی زۆره و له ماوه‌ی دوو مانگ تا شه‌ش مانگی داهاتوویش ژماره‌یه وڵاتی تر بڕیار ده‌ده‌ن و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،واژووكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه ڕێڕه‌وی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به ته‌واوی ده‌گۆڕێ و به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باشتر و داهاتوویه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو ده‌نێت.
فریدمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هیوادارین گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌و هه‌نگاوانه به ئه‌رێنی ببینن و بێنه ناو ئه‌و ڕه‌وته‌وه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش به‌رده‌وام ده‌بێ، له هاوكاریكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و ئاماده‌یی خۆیشمان ده‌ربڕیوه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی سه‌رتاسه‌ری و هه‌میشه‌یی له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل.