نوێترین زانیاری له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گەشتى عومرە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گەشتى عومرە

دواى ڕاگرتنى ڕێوڕەسمی عومره‌  بۆ نزیکەى شەش مانگ بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا لە جیهاندا ،سعودیە بەنیازە گەشتەکانى ئه‌و ڕیوڕه‌سمه‌ ئایینیه‌ دەستپێبکاتەوە،   

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 16 ی ئه‌یلولی 2020 ڕۆژنامەى عوکازى سعودى له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، ئەو پلانەى پێشتر وەزارەتى ناوخۆ بۆ دەستپێکردنەوەى ڕێوڕەسمى عومرە ڕایگەیاندبوو له‌و باره‌یه‌وه‌ زانیارى ئەوە هەیە کە لە قۆناغى یەکەمدا کردنەوەى دەرگا بۆ عومرەکارانى ناوخۆیى بە ژمارەیەکى سنوردارەوە لە خۆ دەگرێت.  

 ڕۆژنامەى عوکازى سعودى لەسەر زارى سەرچاوەیەکی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، لە پلانى یەکەمى کردنەوەى ڕێوڕەسمى عومرە لەڕێگەى ئەلیکترۆنیەوە ڕێکەوت و کاتەکان دیارى دەکرێن، هەرەوەها دەبێت عومرەکار ڕاپۆرتێکى پزیشکى پێببێت کە بیسەلەمێنیت هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا نییە.  

هه‌روه‌ها به‌ پێی وته‌ی هه‌مان سەرچاوە،بڕیاره‌ لەچەند ڕۆژى داهاتوودا وەزارەتى حەج وعومڕه‌ وردەکارى مەرجەکانی کردنەوەى قۆناغ بەقۆناغ ڕێوڕەسمى عومرە ڕابگه‌یه‌نێت.  

ئه‌حمه‌د یابه‌  خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومڕه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ (كوردیو)ی ڕاگه‌یاند ،سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی عومڕه‌ تا ئێستا هیچ بڕیارێكی ورد له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌دراوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی سعودیه‌ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌‌ ڕاگیراوه‌و كه‌س بۆی نیه‌ عومڕه‌ ئه‌نجام بدات.

ئه‌حمه‌د یابه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،" بڕیاربوو سه‌ره‌تای ساڵی كۆچی ڕێوڕه‌سمی عه‌مڕه‌ به‌رووی عومره‌كاراندا بكرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێنه‌كرا به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت سه‌ره‌تای سالی زاینی گه‌شتی عومڕه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه.

  

جێیی ئاماژه‌یه‌ لەمانگى ئازارى ئەم ساڵەوە، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ جیهاندا ،وڵاتی سعودیە بڕیارى ڕاگرتنى ڕێوڕەسمى عومرەى دەرکرد و بەمدواییانەش بەشێوەیەکى سنوردار بڕیارى ئەنجامدانى ڕێوڕەسمى حەجى دەرکرد ئەویش تەنها بۆ دانیشتوانى وڵاتەکەى.  

هه‌واڵی گرنگ