نێچیرڤان بارزانی داوای چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداددەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نێچیرڤان بارزانی داوای چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداددەكات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەریمی كوردستان جەختی لە خواستی هەرێم بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوری عێراق كردەوە و راشیگەیاند: هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە فاكتەرێكی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە دەمێنێتەوە و‌ پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ ئێران و توركیا باشن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ئەوە هاتووە" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/9/2020 لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبونی جێگرانی سەرۆك و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان‌، لەگەڵ كونسول و نوێنەرانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاندوە" وێڕای دوپاتكردنەوەی پشتگیریی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی، جەختیش لەسەر چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان دەكەینەوەلەسەر بنەمای دەستوری عێراق بە شێوەیەك ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان دەستبەر بكرێن و سیستەمی فیدراڵی وەك لە دەستوردا هاتوە جێبەجێ بكرێت، چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و هاوبەشی و بەشداریی پێكهاتەكانی عێراقیشی لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا، بە فاكتەری سەقامگیریی وڵات لە قەڵەم دا."
سەرۆكی هەریم ئاماژەی بەوەشداوە" هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە فاكتەرێكی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە دەمێنێتەوەو خوازیاری برەودانە‌ بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش، ڕونیشی كردەوە كە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و كۆماری توركیا باشن و قەبارەیەكی گەورەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاكیی ئابوری لەگەڵیاندا هەیە."

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش كردو جەختی لە پێویستیی عێراق و هەرێمی كوردستان بە بەردەوامیی پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و گرنگیی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەتایبەتی لە سنوری ناوچەكانی ماددەی (140) كردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ