به‌پێی ڕاپۆرتی ته‌واوكراوی قه‌رزه‌كان و پاشه‌كه‌وتی موچه، كه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، حكومه‌ت (27 ملیار‌و 549 ملیۆن) دۆلار قەرزارە.
حكومەتی هەرێم بەرەسمی راپۆرتی قەرزەكان و پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی تەواوكردووە، به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌بێ حكومەتی هەرێمی كوردستان (27 ملیار‌و 549 ملیۆن) دۆلار قەرزارە، لەو بڕە پاره‌یه‌شدا (8 ملیار‌و 966 ملیۆن) دۆلاری پاره‌ی پاشەكەوتی موچەخۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه.
جێی ئاماژه‌یه قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی له‌كاردابوونی دوو كابینه‌ی ڕابردووی حكومه‌ت و به‌شێكیشی هی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ته كه ئێستا له‌ده‌سه‌ڵاتدایه.