وه‌زیری كشتوكاڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌دان تۆن په‌تاته‌و ته‌ماته‌ی به‌قاچاغ هێنراو له مه‌رزه‌كان ئاشكرا ده‌كات. بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند: لەچەند رۆژی رابردوو سەرقاڵی بەدواداچوون بووین لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت، هەوڵەكانمان بەردەوام بوو تاوەكو توانیمان دەستی بەسەردا بگرین لە مەرزەكان.
وه‌زیری كشتوكاڵ زیاتر ده‌ڵێ: كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێم بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغە و دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانمان بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە.