عیراق..لەبارەی ماددە هۆشبەرەكانه‌وه‌ ژمارەیه‌كی تۆقێنەر بڵاودەكرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عیراق..لەبارەی ماددە هۆشبەرەكانه‌وه‌ ژمارەیه‌كی تۆقێنەر بڵاودەكرێتەوە

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ژمارەی تۆقێنەر لەبارەی دۆسێی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتدا بڵاودەكاتەوە ڕایده‌گه‌یه‌نێت بازرگانی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان بوونەتە دیاردە و هەڕەشەیان لەسەر خێزان و كۆمەڵگە دروستكردووە.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 16 ی ئه‌یلولی 2020 فازڵ غەراوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌" چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن كە هاندەرن بۆ زیادبوونی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و بڵاوبوونەوەيان، لەوانەش كێشەی ئابوری و كۆمەڵایەتی و دەرونی، یان زیادبوونی ئاستی توندوتیژی خێزانی، یان توندوتیژی ئەمنی".

ئەندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ باسی له‌وه‌ش كردوه‌ "لە ساڵی 2018 ژمارەی دەستگیركراوان و ڕاگیراوان لە كەیسەكانی تایبەت بە بازرگانی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان گەیشتە (9 هه‌زارو 328 )، لەكاتێكدا ژمارەكە لە ساڵی 2019 بۆ (6 هه‌زارو 407 ) دابەزی، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2020 تا 1ی ئەم مانگە، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئەو كەیسەوە دەستگیركراون ، جگە لە هەرێمی كوردستان، گەیشتۆتە (4 هه‌زارو 594) كه‌س".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فازڵ غەراوی داوا له‌ حكومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات"دەستبكەن بە هەڵمەتی دەستگیركردنی باندەكانی تاوانی ڕێكخراو و بەوردی مامەڵە لەگەڵ ڕێڕەوە ئاوی و وشكانییەكان بكەن كە تائێستاش ڕێڕەوی پەڕینەوەن بۆ بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان.

هه‌واڵی گرنگ