دژەتیرۆری عیراق: بكوژی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دژەتیرۆری عیراق: بكوژی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كران

سەرچاوەیەک لە دژەتیرۆری عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی، بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا لە پارێزگای هەولێر دەستگیرکراون‌ ،كه‌ بڕی (24 دەفتەر دۆلار) یان لە خێزانەکە دزیوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌  هه‌ر ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 16 ی ئه‌یلول دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، "له‌باره‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ی‌ دوێنێ شه‌و له‌ به‌غدا كوژران له‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كورتدا زانیاری‌ زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌".


 دژه ‌تیرۆری كوردستان ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو‌: "له‌باره‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ی‌ دوێنێ شه‌و له‌ به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ دڕندانه‌ كوژران، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ره‌داوی‌ باشیان ده‌ست كه‌وتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كورتدا زانیاری‌ زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ درەنگانێکی شەوی رابردوو لە بەغدای پایته‌خت، دارا رەئووف، عالیە نەجمی خێزانی و شیلانی کچیان بە دڕندانەترین شێوە لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکێکی بەغدا کوژران.

هه‌واڵی گرنگ