هۆكاری بەرز بوونەوەی لەناكاوی نرخی نەوت بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری بەرز بوونەوەی لەناكاوی نرخی نەوت بزانن

 

 

نرخی نەوت بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوویەوە، ئەوەش بەهۆی نزیك بوونەوەی گەردەلولی سالی لەكەنارەكانی ئەمریكا دێت.

نزیك بوونەوەی ئەو گەردەلولە وێرانكارە لەكەنارەكانی ئەمریكا بۆتە مایەی وەستانی سەرجەم چاڵاكییەكانی بەرهەمی نێو دەریا، ئەوەش كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر بەكاربردنی نەوت و بەنزینی نێو ئەمبارەكان و ئەوەش وایكردووە بەرز بوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دروست بێت.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ نرخەكانی نەوت بەرز بوونەوەیان بەخۆیەوە بینیوە تاكو ڕێژەی (4%)، ئەوەش بازێكی گەورەیە لەچاو چەند رۆژی رابردوودا.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (42.22) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (40.16) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ