بەوێنە ... تاوانبارەكە لەهەولێرەوە بۆ بەغدا گواسترایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەوێنە ... تاوانبارەكە لەهەولێرەوە بۆ بەغدا گواسترایەوە

 

 

ئەو تاوانبارە سەرەكییەی دەستی لە لەناوبردنی خێزانە كوردەكەی شاری بەغدا هەبوو لەشاری هەولێر دەستگیركراو هەر دوێنێش بە فڕۆكەیەكی سەربازی ڕەوانەی بەغدا كرایەوە.

تاوانەكەی بە شێوەیەكی زۆر قێزەون و ناشرین ئەنجامدراوە، شەقامی عێراقی هەژاندووەو تووشی شۆكی كردوون، كاتێك تاوانبارەكە بەشێوەیەكی دڕندانە سێ‌ ئەندامی ئەو خێزانەی كوشتووە.

هەر دوێنێ‌ دوای دەستگیركردنی تاوانبارەكە، بە فڕۆكەیەكی سەربازی لە هەولێرەوە ڕەوانەی بەغدا كرایەوە.

دوای گەیاندنەوەی بەشاری بەغدا، (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكان كردو هەروەها سوپاسی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانیشی كرد كە هاریكار بوونە بۆ دەستگیركردنی تاوانبارەكە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ