بزانە كازمی لەبارەی رووداوی خێزانە كوردەكەی بەغدا لە تویتەر چی نوسیوە؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزانە كازمی لەبارەی رووداوی خێزانە كوردەكەی بەغدا لە تویتەر چی نوسیوە؟

 

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی رووداوە دڵتەزێنەكەی بەغدا كە خانەوادەیەكی كوردی كردە ئامانج و لەلایەن تاوانبارێكەوە كوژران تویتێكی كردووە.

مستەفا كازمی لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر لەبارەی دەستگیركردنی تاوانبارەكە نوسیویەتی : " بەسوپاسەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكانمان توانیمان لێكۆڵینەوە بكەین لەبارەی یەكێك لە تاوانبارانی رووداوی خانەوادە عێراقییەكەی بەغدا تا ئەو كاتەی گەیشتینە ئامانج".

وتیشی : " سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و هێزە ئەمنییەكان دەكەم بۆ هاوكاریكردنی دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی ئیتیحادی بۆ ئەوەی بەخێراییەكی پێوانەیی بگەینە ئامانج، رەحمەتی خوا بۆ خێزانە شەهیدەكە".

جێی باسە ، رۆژی 15-9-2020، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی دارا رەئوف لە ناوچەی مەنسوڕ لە بەغدا و خۆی و هاوسەرەكەی و شیلانی كچیان كوشتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ