خانمێكی ئەمریكی لە ویلایەتی میشیگان تووشی شۆك دەبێت كاتێك لە سندوقی هەفتانەی پۆستەكانی روانیوە، نامەیەكی (100) ساڵ پێش ئێستای پێدەگات.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاوی كردەوە ، بریتانی كیچی ئەو ئافرەتە تەمەن (30) ساڵەیە كاتێك سەیری پۆستە و نامە هاتووەكانی دەكات سەیر دەكات نامەیەكی كۆنی تێدایە.
كیچی دەلێت : " پێم وابوو شتێكی زۆر نامۆیە ، چونكە ئێستا كەس نامەی پۆستە بەكارناهێنێت ، هەروەها كەسیشم نییە ئەم نامەیەم بۆ بنێرێت".
وتیشی : " كاتێك نامەكەم كردەوە مۆرێكی لەسەرە لە بەرواری (29)ـی تشرینی یەكەمی (1920) رەوانە كراوە و ناونیشانەكەی لە بلدینگی ویلایەتی میشیگانە".
كیچی ئەوەیشی نوسیوە : " بەڵام نامەكە بۆ كەسێك هاتوو بەناوی (رۆی ماكوین) لەسەری نوسراوە : " ئامۆزای خۆشەویستم ، هیوا دەخوازم هەمووتان بەباشی ببینم ، ئێمە لەتەندروستییەكی باشین ، تەنها دایكم چۆكی ئازاری هەیە ، كەشەكە لێرە زۆر ساردە ، كەمێكی دیكە دەخەوم ، هیوام وایە داپیرە و باپیرە زۆر باش بن ، لەبیرت نەچێت نامەیەكمان بۆ بنوسیت ، (واژۆ)".