سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە، كاتێك ترامپ باسی لەوەكردبوو ئێران جوڵە بكات هەزار جار بەهێزتر وەڵامی دەدەنەوە.
(عەلی شەمخانی) یەكێك لەگەورە بەرپرسانی ئێرانی رایگەیاند، كەسانێك كە بیانەوێت ئێرانییەكان بكوژن وەكو سەدام ڕەوانەی گۆڕستان دەكرێن.
ئاژانسی میهر بڵاویكردۆتەوە، شەمخانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز مێژوویەك لە ورەی بەرەی قاسم سولەیمانی بۆ ئەو دیكتاتۆرە وەهمیانەیە كە پێیان وایە هەزار جار بەهێزتر لە ئێرانن.
ناوبراو باسیشی لەوەكردووە، كە بەدڵنیاییەوە كەسانێك كە دەستیان بە خوێنی ئێرانییەكان پیس ببێت وەكوو سەدام رەوانەی گۆڕستان دەكرێن.