باشماخ... 207 ئۆتۆمبێل ڕێگەیان پێنەدرا هاوردەی هەرێم بكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باشماخ... 207 ئۆتۆمبێل ڕێگەیان پێنەدرا هاوردەی هەرێم بكرێت

 

بەرێوەبەری گومركی باشماخ لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمساڵ 207 بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتیەوە ڕێگەیان پێنەدراوە هاوردەی هەرێم بكرێت و بە ووردی چاودێری ئۆتۆمبێلی هاوردە دەكرێت.

 

شاخەوان بەكر بەرێوەبەری گومركی باشماخ ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 207 ئۆتۆمبێل بەهۆی نەبونی مەرجەكانی توندو تۆڵی ‌و سەلامەتیەوە لەمەرزی باشماخ رەتكراونەتەوەو رێگەی داخڵ بونیان بۆ هەرێمی كوردستان پێنەدراوه‌.

 

هەروەها ووتیشی: لەلایەن تیمێكی شارەزاو پسپۆڕ لە بواری ئۆتۆمبێلدا پشكنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكرێت كە لە سنوری مەرزی باشماخەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و هەر ئۆتۆمبێلێك مەرجەكانی تێدا نەبێت ڕێگە نادرێت هاوردەی هەرێم بكرێت.

هه‌واڵی گرنگ