دوای چەندینجار بەڵێن، جارێكی دیكە بەڵێنی دروستكردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێم دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای چەندینجار بەڵێن، جارێكی دیكە بەڵێنی دروستكردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێم دەدرێت


لەدوای ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندینجار بەڵێنی دروستكردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان درا، لە ئێستاداو جارێكی دیكە وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی جێبەجێكردنی هێڵەكە بە هاوڵاتیان دەداتەوە.

 

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەین پرۆژەی هێڵی ئاسنین بكەین بە ئەمری واقیع و لە هەرێمی كوردستاندا جێبەجێی بكەین، لەداهاتوویەكی نزیكدا قۆناغی یەكەمی پرۆژەی هێڵی ئاسنین دەست پێدەكەین.

 

هەروەها ووتیشی: ئەویش بریتییە لە ئامادەكردنی "feasibility study "پرۆژەكە، وە لەگەڵ تەواوبوونی دەتوانیین بانگەشەی وەبەرهێنەرانی گەورەی دونیا بكەین بۆئەوەی لەم پرۆژەیەدا بەشداربن ئەوكاتە دەچینە قۆناغی جێبەجێكردنی پرۆژەكەوە، هەروەها بۆ دروستكردنی ڕێگای خێرا "motorway/highway "یان هەر ناوێكی تری لێ بنێین، ئەگەر لە كۆتایی ئەم ساڵیشدا نەبێت، لەسەرەتای ساڵی داهاتوو هەوڵدەدەین لەگەڵ چەند لایەنێكی دەرەكی كە ئامادەیان دەربڕیووە بۆ ئەوەی كەبەشێوەی وەبەرهێنان كار لەو بوارەدا بكەن و لەو بوارەشدا بچینە پێشەوە.

 

دانا عەبدولكەریم كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: هەرێمی كوردستان لەڕووی جوگرافیاوە هیچ كێشەیەكی نییە دەتوانرێت هێڵی ئاسنین لەو شوێنانەی كە دیاریمان كردووە بخرێنەكار چونكە لە ئێستادا ماستەر پلانێكمان هەیە كە ئەم هێڵی ئاسنینە لە كوێوە بۆ كوێ بێت هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە لە زاخۆ وە "داخڵ "دەبیت بەنزیك كەركوكدا دەڕوات ، لەو شوێنانەی كە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمە و نزیكی پارێزگای كەركوكە دەڕوات بۆئەوەی لەداهاتوودا ئەگەر لەگەڵ حكومەتی ناوەنددا گەیشتینە ڕێكەوتن لەڕێی كەركوكیشەوە بە خوارووی عێراقیشەوە ببەسرێتەوە هێڵە ئاسنینەكە، ئەمە دەچێتەوە پارێزگای سلێمانی لەوێشەوە بۆ گەرمیان و بۆ پەروێزخان، وە هەروەها هێڵێكیشی لێ دەڕوات بەرە و دەروازەی باشماخی نێودەوڵەتی واتە ئێمە هەرێمی كوردستان دەبەینە قۆناغێكی تری گواستنەوەی شتومەك و هاتوچۆی هاوڵاتیان كەسوودێكی گشتی ئابوری و گەشتوگوزاریشی دەبێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ