كه‌شناسی باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ راده‌گه‌یه‌نێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كه‌شناسی باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ راده‌گه‌یه‌نێت

كوردیو

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وامن له‌ دابه‌زین.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 39 پلە دەبێت، لە سلێمانی 39 پله‌ و دهۆک 39  پله‌ و و کەرکوک 41 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ هه‌ینی ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 39 پلە دەبێت، لە سلێمانی 39 پلە، دهۆک 39 پله‌ و کەرکوکیش 41 پله‌ دەبێت.

ئەژی چەتۆ بەڕێوەبەری راگەیاندنی كەشناسی هەرێم به‌ (كوردیو)ی راگه‌یاند، پێشبینی دەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە كەمێك گۆڕانكاری له‌ كه‌ش و هه‌وای هه‌رێم  ڕووبدات.

 وتیشی، لەم چەند رۆژەدا پلەكانی گەرما لەنێوان (40 – 42) دەمێنێتەوە، بەڵام لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە گۆڕانكاری ڕوودەدات، بەڵام بەخێرایی نییە.

هه‌واڵی گرنگ