ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 30 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 30 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ‌ له‌ جیهاندا گه‌یشتە 30 ملیۆن و 36 هەزار و 868 كه‌س.

لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای 30 ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، 30 ملیۆن و 36 هەزار و 868 كه‌س.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بە تۆمارکردنی شەش ملیۆن و 828 هه‌زار و 301 حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە.

دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یەکەم کە زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی‌ په‌تای کۆرۆنایان تێدایە:

''هيندستان پێنج ملیۆن و 118 هەزار و 253 حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و 421 هەزار و 686 حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و 79 هەزار و 519 حاڵه‌ت، پێرو 744 هەزار و 400 حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا 736 هەزار و 377 حاڵه‌ت، مه‌كسیك 680 هەزار و 931 حاڵه‌ت، کۆماری ئەفریقای باشوور 653 هەزار و 444 حاڵه‌ت، ئيسپانيا 614 هەزار و 360 حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین 589 هەزار 12 حاڵه‌ت و چیلی 439 هەزار و287 حاڵه‌ت''.

هەروەها لە تورکیا ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا گەیستووەتە 296 هەزار و 391 حاڵه‌ت.

په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان له‌ چین سەری هەڵدا، به‌ زیاتر له‌ 200 وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، 945 هه‌زار و 92 كه‌س به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها 21 مليۆن و 804 هەزار و 30 تووشبووى په‌تاكه‌ چاكبوونەتەوە و حەوت مليۆن و 287 هەزار و 746 کەس لە ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.

هه‌واڵی گرنگ