وەزیرێكی گۆڕان: پەرلەمانتارانی گۆڕان زانیاری ناڕاست بەهاوڵاتیان دەدەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیرێكی گۆڕان: پەرلەمانتارانی گۆڕان زانیاری ناڕاست بەهاوڵاتیان دەدەن

 

وەزیرێكی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمان لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان زانیاری ناڕاست بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدەن.


دەربارەی دەنگۆی كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان؟ دانا عەبدولكەریم كە وەزیرە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان وتی:" بەداخەوە هەندێك لەو دەنگۆیانە هەندێك لەو برادەرانەی خۆمانن بەبانگەشە بڵاوی دەكەنەوە، پەرلەمانتارن و لەسەر پشكی گۆڕانن لەبەغداد زانیاری ناڕاست بە هاوڵاتیانمان و دەنگدەرانمان دەدەن".

 

هەروەها ووتیشی: ئێمە لەمانگەكانی پێشوو لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بەشداربووین بەرچاو ڕوونی و ڕوونكردنەوەمان داوە بەجڤات كە دۆخی حكومەتی هەرێمی كوردستان چۆنە و دۆخەكە لەچ ئاستێكدایە كە ئێمە پێویستە بەیەكڕیزی لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی ئەم كابینەیە تێپەڕێنین وە بتوانین خەڵكی كوردستان ببەینە قۆناغێكی ئارامی و سەقامگیریەوە.


وەزیرەكەی گۆڕان كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، وتیشی: هەر برادەرێك بیەوێت "موزایەدە" بەسەر بزوتنەوەی گۆڕانەوە بكات لەسەر بنەمای ئەوەی ناو و ناوبانگی خۆی زیاد بكات بەڕاستی ئەوە كەسێكە هەست بە بەرپرسیارێتی ناكات، كەسێكە دەیەوێت پێگە و سەنگی بزوتنەوی گۆڕان لاواز بكات لەناو خەڵكی كوردستان وە هەوڵێكی چەواشەكارییە بۆ تێكدانی ئاراستەی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان.

 

هه‌واڵی گرنگ