رێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەرێم (63.4%)ـی تێپەراند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەرێم (63.4%)ـی تێپەراند

 

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو بەرزبوونەوە دەرەوات ، لەبەرامبەردا ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتە (24,522) كەس.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای راگەیاند ، لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو (754) كەس تووشی كۆرۆنابوون.

لە ئامارەكانی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم هاتووە ، تا ئێستا لەهەموو هەرێمی كوردستان (38,661) كەس تووشی كۆرۆنابوون.

لەكۆی ئەم ژمارەیە (1,417) كەس گیانیان لەدەستداوە و (24,522) كەس چاكبوونەتەوە ، نزیكەی (12,722) كەسیش ڤایرۆسەكە لە جەستەیان چالاكە.

جێی باسە رێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەگاتە (63.4%) و رێژەی گیان لەدەستدانیش گەیشتۆتە (3.7)".

هه‌واڵی گرنگ