قایمقامییه‌تی سلێمانی چاودێری خزمه‌تگوزاری سیتییه‌كان ده‌كات و هۆشداری ده‌داته‌ كۆمپانیاكان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قایمقامییه‌تی سلێمانی چاودێری خزمه‌تگوزاری سیتییه‌كان ده‌كات و هۆشداری ده‌داته‌ كۆمپانیاكان

كوردیو

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌سه‌ر داواكاری دانیشتوانه‌كه‌ی، پێشنیاری گۆڕینی كۆمپانیایه‌كی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری گۆیژه‌ جێبه‌جێده‌كات.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 17-9-2020 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌، قایمقامییه‌تی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،" پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان و دانیشتوانی شاری گۆیژه‌ سیتی له‌سه‌ر كه‌موكورتی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مته‌رخه‌می كۆمپانیای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گۆیژه‌ سیتیان گه‌یانده‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی راسپارد به‌دواداچون بۆ سكاڵای دانیشتوانی سیتییه‌كه‌ بكه‌ن".

له‌ سكاڵای دانیشتوانی ستییه‌كه‌دا هاتووه،" به‌هۆی كه‌موكه‌ورتی له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ دانیشتوانی شاری گۆیژه‌ ستی، داوا ده‌كه‌ن كۆمپانیای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی ئێستایان بگۆڕن به‌ كۆمپانیایه‌كی دیكه‌، سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی خۆی و له‌كاتی خۆیدا به‌ڵام‌ ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ناكات".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌،" دانیشتوانی سیتییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر جۆر و كوالێتی و نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێكهاتون و داوایان له‌ قائیمقامی سلێمانی كردوه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕیت، له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه‌ی سیتییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌سه‌ر داواكاری دانیشتوانی شاری گۆیژه‌ ستی، ئاوات محه‌مه‌د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی كۆمپانیاكه‌ داوه"‌.

لیژنه‌ی سیتیه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت،" كه‌مته‌رخه‌می و كه‌موكورتی له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی سیتییه‌كان قبوڵكراو نیه‌ و پێویسته‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی واژۆی له‌سه‌ر كراوه‌ به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن و داوای گۆڕینی كۆمپانیای دابینكاری خزمه‌تگوزای بكه‌ن به‌ كۆمپانیایه‌كی دیكه"‌.

هه‌واڵی گرنگ