ئەبوبەكر هەڵەدنی: حكومەت لەترسی چەند واژۆیەك ئۆقرەی لێ بڕاوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەبوبەكر هەڵەدنی: حكومەت لەترسی چەند واژۆیەك ئۆقرەی لێ بڕاوە

 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان نوێترین زانیاری لەسەر پرسی پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەخاتەڕو و ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە چەند واژۆیەك بۆ پرساندن ئۆقرەی لێ بڕاوەو بڕوای بە یاسا نیە.


ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: لەلایەن فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ماف و موچەی موچەخۆران و هاوڵاتیانی كوردستان بەردەوامی هەیە و ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆڵ نادەین تاوەكو ماف دەگەڕێتەوە بۆ موچەخۆرانی هەرێم.


هەروەها لەسەر پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی ووتی: بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێویستیمان بە واژۆی 23 پەرلەمانتار هەیە، بەڵام بەداخەوە ئێستا 22 واژۆمان ئامادەیەو ئەگەر یەك پەرلەمانتاری گۆڕان یاخود دوو حزبەكەی دیكە هەبێت، ئەو كات لەسەر لێبڕینی موچە پەرلەمان دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.


ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: دەسەڵاتی هەرێم بڕوای بەسەروەری یاسا و ئەو پەیڕەوی ناوخۆیەی كە لەپەرلەمان دەرچوە نیە و گوشارەكانی چڕ كردۆتەوە لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆی پرساندن دەكەن و ئۆقرەی لێ بڕاوە.


جێگەی باسە فراكسیۆنەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەنین لەسەر لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا خۆیان بە نوێنەری خەڵكی دەزانن، بێنەدەنگ و لێپرسینەوە بكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ