لەگوندێكی هەرێمیی كوردستان هەر هاوڵاتیەك ژن بهێنێت پارچە زەویەكی بەدیاری پێدەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەگوندێكی هەرێمیی كوردستان هەر هاوڵاتیەك ژن بهێنێت پارچە زەویەكی بەدیاری پێدەدرێت

هەر گەنجێك لەگوندی دولێجانی زێباری  سەربەقەزای بەردەڕەش بچێتە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرەوە و پێویستی بەجیابونەوەبێت ئەوا دوو سەدوو پەنجا مەتر زەوی بەدیاری پێدەدرێت.

زەید محمد فارس ناسراو بەشێخ زەید درێژە پێدەری كاری باوك و باپریانیەتی و لە نوێترین هەڵوێستیدا  32 پارچە زەوی بەو كەسانە داوە كە تازە چونەتە نێو پرۆسەی هاوسەرگیریەوە.

ناوبراو دەڵێت بەبێ جیاوازی ئەم زەویانە دابەشدەكەین و مال هەیە سێ پارچە زەویان  وەرگرتووە.

لەنێو گوندەكەدا گوندێكیتری(102) ماڵی بەشێوەیەكی ئەندازەیی و مۆدێرن دروستبووە كە سەرجەم پارچە زەویەكان لەلایەن بنەماڵەی شێخ زەیدەوە بۆ هاوڵاتیانی كەم دەرامەتی گوندەكە دابینكراوەو یەكەم قۆناغی پێدانی زەویەكان 56 سال لەمەوبەرو لە ساڵی 1968 دەستی پێكردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ