ئەمڕۆ پێنجشەممە هاووڵاتیانی شاری بەغدا چوونە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عێراق و ناڕەزاییان بەرانبەر سووكایەتیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام (ﷺ) دەربڕی.
بەگوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له میدیاكانی عێراقی، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی بەغدا ناڕەزاییان بەرانبەر ڕۆژنامەیەكی فەرەنسی دەربڕیوە، كە سووكایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام (ﷺ) كردووە و لەبەردەم باڵوێزخانەكەی فه‌ره‌نسا له عێراق هوتافیان لە دژی ڕۆژنامەكە گوتۆته‌وه.
ڕۆژنامەی (شارلی ئەبیدۆ)ی فەرەنسی هەفتەی رابردوو وێنەیەكی كاریكاتیری له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (ﷺ) بڵاو كردبووەوە، جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه كاریكاتیریانه هه‌ڵده‌ستێ و سوكایه‌تی به هه‌ستی موسوڵمانان ده‌كات.